ترەمپ رەخنە لە بایدن دەگرێت و بە زوڵمکردن لە یاسا وەسفی دەکات

جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ
SNN
دوای ئەوەی جۆو بایدن بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کوڕەکەی دەرکرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رەخنەی لێدەگرێت و پێی دەڵێت “بایدن پابەندی یاسا نابێت”.
ئاژانسی رۆیتەرز لەبارەی ئازادکردنی کوڕەکەی جۆوبادینەوە رایگەیاندووە، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بایدن ئاشکرایکردووە، ئەو دۆسیانەی لەسەر کوڕەکەی تۆمارکراون بە “نادادپەروەر” دەزانێت و رایگەیاندوە، کوڕەکەی کراوەتە ئامانج.
وتویەتى:”لە یەکەم رۆژەوە کە کوڕەکەم تاوانبارکراوە، وتومە دەستوەردان لەو بابەتەدا ناکەم، لێ دەگەڕێم بۆ دادگا، من قسەکەمم جێبەجێ کرد، بەڵام دەمبینی کە چۆن کوڕەکەم بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە کراوەتە ئامانج، هەر ئەمەش وای کرد ئەو بڕیارە دەربکەم و لێخۆشبوون بۆ کوڕەکەم دەربکەم”.
ئەمە لەکاتێکدایە، هانتەر بایدن، دانی بە دوو تاوانیدا نابوو، هەڵگرتنی چەک لەژێر کاریگەری ماددە هۆشبەرەکاندا و یەکەم منداڵی سەرۆکێکی وڵاتەکەشە کە لە دادگا وەک تاوانبار ئامادە بێت.
لەلایەکی ترەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی ئازادکردنی کوڕەکەی بایدن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نوسیوویەتی “ئای لەو زوڵمەی لە دادگا دەکرێت.. ئەو لێخۆشبوونەی بایدن بۆ کوڕەکەی دەرخەری ئەوەیە رۆژێک لە رۆژان بایدن پابەندی یاسا نەبووە”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









