حكومەتی هەرێم ئامادەنییە ئەو 763 ملیار دینارە وەربگرێت كە بۆ مووچەی مانگی 10 ڕەوانەكراوە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 763 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە كردووە، بەڵام تا ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم ئامادەنەبووە ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی كورتهێنان زۆرە و پێی پڕناكرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەندە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە بڕی 763 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، بەڵام تا ئەمڕۆ هیچ لایەنێکی پەیوەندیدارە لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەنەبوون ڕێوشوێنەكانی گواستنەوەی ئەو پارەیە بۆسەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری وەرنەگرتنی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە لەلایەك حكومەتی هەرێم توانای پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی نییە كە بۆ مووچەی مانگی 10 دروستدەبێت كە بڕەكەی زیاترە لە 235 ملیار دینار، لەلایەكی دیكەشەوە هەرێم دەیەوێت فشارەكانی بۆسەر وەزارەتی دارایی عێراق زیاد بكات بۆ ئەوەی پارەی تەواوكاری مووچە ڕەوانە بكات.
هەر لەزانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە وەزارەتی دارایی عێراق سورە لەسەر ناردنی تەنها ئەو بڕە پارەیە و ئامادەنییە هیچ بڕە پارەیەكی دیكە زیاد بكات، هاوكات تا ئەوكاتەی ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی مانگی 10 وەرنەگیرێت وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەكی دیكە ڕەوانەی هەرێم بكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









