“ناكرێت حكومەتی هەرێم لەمەزیاتر مووچەخۆران و خانەنشینان سزابدات”

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمەسەعید
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات بەهۆی پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییەوە ئەم دۆخە هاتووەتە ئاروە كە بەرۆكی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی گرتووە، بۆیە ناكرێت لەمە زیاتر حكومەتی هەرێم لەمەزیاتر مووچەخۆران و خانەنشینان سزابدات.
دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بە SNNی ڕاگەیاند: مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم دوو پاڵپشتی بەهێزی هەبوو، یەكەمیان بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بوو هەروەها دووەمیان یاسای بوجەی حكومەتی عێراق بوو، بەڵام بەهۆی پابەند نەبوونی حكومەتی هەرێم بە رێككەوتنەكان و بەبڕیاری دادگای باڵا ئەم بارودۆخەی دروستكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم نەیتوانی پابەندبێت بەبڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە هەلێكی باش بوو بۆ حكومەتی هەرێم بۆ كۆتایی هێنان بە كێشەی مووچە، بەڵام حكومەتی هەرێم پابەندنەبوو نە بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەران و لیستی فەرمانبەران وەكو پێویست نەبوو كە رادەستی دەكرد وە داهاتی ناوخۆشی رادەست نەكرد.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی عێراقی چەندینجار ئەمەی دووبارە كردووەتەوە كە نەختینەیەكی باشی هەیە و كێشەی مووچەی نیە، بۆیە ناكرێت بەهۆی كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێمەوە فەرمانبەران و خانەنشینان سزابدرێن بەڵكوو رێكاری دیكە هەیە بۆئەوەی حكومەتی عێراق دژی حكومەتی هەرێم بیگرێتەبەر.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









