نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی نەوتی سپی ماڵان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بەهەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی وا بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا حكومەتی عێراقی بڕی 50ملیۆن لیتر نەوتی سپی ماڵان بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر دابەزاندنی نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكان.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی دوای ئەوەی چەندین جاری سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراقمان كردووە بۆ دابینكردنی نەوتی سپی، بەڵێنمان وەرگرتووە كە لە نزیكترین كاتدا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕە نەوتەی كە وابڕیارە بینێردرێت، بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان لە %50ی بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت و هاوكات لە 32% بۆ پارێزگای هەولێر و لە 18% بۆ پارێزگای دهۆك دەبێت، ئەمەش كاریگەری خۆی دەبێت لە هەرزانكردنی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕەكانی هەرێم.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەداهاتووشدا هەوڵەكانمان چڕدەكەینەوە بۆ ئەوەی هاوشێوەی هاووڵاتیانی دیكەی عێراق ئەو خزمەتگوزارییانەی كە لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق دابیندەكرێن بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش دابینبكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









