لە ئەمڕۆوە تۆماری بایۆمەتری دەنگەدرانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە ئەمڕۆوە دەستمان كردووەتەوەبە بە تۆماركردنی بایۆمەتریی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەومەبەستەش 173 بنكەی تایبەت بۆ ئەومەبەستەش لە هەرێمی كوردستان كراوەدەبن.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای كۆتایی هاتنی سەرجەم كاروبارەكانی تایبەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە ئەمڕۆوە تۆماركردنی بایۆمەتریی دەنگدەرانی لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە، بۆ ئەومەبەستەش لە 173 بنكەی هەرێمی كوردستان پرۆسەكە دەست پێ دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەوەی كە تۆماری بایۆمەتری دەستپێدەكرێتەوە لەهەمان كاتیشدا كارتی بایۆمەتری بەسەر ئەو كەسانەشدا دابەش دەكرێت كە پێشتر بایۆمەترییان كردووە و بەڵام هێشتا كارتی دەنگدانەكانیان وەرنەگرتووەتەوە.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی بالای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نزیكەی 120 هەزار كارتی بایۆمەتری لەلایەن هاووڵاتییانەوە وەرنەگیرابوونەوە، بەڵام لە ئەمڕۆوە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بنكەكانی كۆمیسیۆن بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەو كارتانە، چونكە لە دەنگدانی ساڵی داهاتووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەبێ كارتی دەنگدان هیچ كەس مافی دەنگدانی نابێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









