سودانی: كهس مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری و چاکسازیمان بەسەردا بسەپێنێت

سودانی
SNN
بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکوەزیران ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی محەمەد باقر حەکیم لە بەغدادی پایتەخت.
سودانی لە ڕێورەسمەدا پهیامێكی هۆشداری ڕاگەیاند و وتی،”کەسانێک هەوڵیاندا گۆڕانکارییەکانی سوریا ببەستنەوە بە قسەکردن لەسەر گۆڕینی سیستمی سیاسی لە عێراق، ئەوەش گفتوگۆی لەسەر ناکرێت.”
دهشڵێت، “هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری و چاکسازیمان بەسەردا بسەپێنێت، چ لە بواری ئابوریدا بێت یا ئەمنی، بهڵام دان بەوەدا دەنێین کە پێویستی بە پرۆسەی چاکسازی هەیە لە جومگە جیاجیاکاندا”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، “کەسانێک هەوڵیاندا گۆڕانکارییەکانی سوریا ببەستنەوە بە قسەکردن لەسەر گۆڕینی سیستمی سیاسی لە عێراق، ئەمەش گفتوگۆی لەسەر ناکرێت، ئێمە سیستەمێکی دیموکراسی فرەییمان هەیە کە هەموان لەخۆدەگرێت، گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات مسۆگەر دەکات، هەروەها ڕێگە بە چاکسازی و ڕاستکردنەوەی ناهاوسەنگیەکان دەدات لە ژێر چەتری دەستور و یاسادا”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









