لەبەغدا كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەبارەی مووچە و بودجەی هەرێم بەڕێوەدەچێت

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ لە لیژنەی دارایی میوانداری وەزیری دارایی عێراق دەكەین و لەكۆبوونەوەكەشدا گفتوگۆ لەبارەی بودجەی هەرێمی كوردستان و هەمواری یاسای بودجە و دۆسیەی نەوت دەكەین.
د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: پێش ئەوەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت كە وابڕیارە سبەی یەك شەممە و دوو شەممە كۆبوونەوەكان دەستپێبكەنەوە، بە گرنگمانزانی كە وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی لیژنەی دارایی بكەین و لەگەڵیدا بابەتەكانی هەمواری یاسای بودجە و دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان و مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستانی لەگەڵدا تاوتوێ بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە پرسی نەبوونی پارەی كاش و هەمواری یاسای خانەنشینی یەكگرتوو دەكەین، هاوكات ئێمەش وەك نوێنەرانی كورد بەهەموو توانامانەوە پێداگر دەبین لەوەی كە مافی و شایستە داراییەكانی هەرێم وەك خۆیان خەرجبكرێن لە بەرامبەریشدا حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە ئەركەكانی سەرشانی.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆش لە هەولێر ئەنجومەنی وەزیران و بەشێك لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا لەبارەی بودجە و مووچەی هەرێم كۆبوونەتەوە ئەوەش بەمەبەستی دیاریكردنی نەخشە ڕێگایەك بۆ ئەوەی لەمساڵدا كاری پێبكرێت لەگەڵ بەغدا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









