” بەرنامەو پلانەكانی سەرۆكی یەكێتی كوردانی سنووری موسڵی لە بیرنەكردووە”

ئاراس محەمەد ئاغا، لێپرسراوی مەڵبەندی بادینانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەندامێكی سەركردایەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو بەرنامە و پلانەی كە ئێستا سەرۆكی یەكێتی پەیڕەوی دەكات نەك خزمەتكردنە تەنها بە هەرێمی كوردستان بەڵكوو چین و توێژە جیاوازەكانی دیكەش لەناوچەكانی دەرەوەی كوردستانیش سودیان لێبینیوە، لەو چوارچیچوەیەشدا لە سنوری پارێزگای موسڵ بۆ هەڵبژاردن بەرنامەی گشتگیرمان هەیە و هەموو پێكهاتەكانی شارەكە كاندیدیان لە لیستەكەماندا هەیە.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بەرنامە و ئەجێندایەی كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی ( بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی هەیەتی بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم كاریگەری زۆرباشی هەبووە لە خزمەتكردنی پێكهاتە جیاوازەكان و كوردانی دەرەوەی ناوچە كوردستانییەكان، بەتایبەت لە سنووری كەركوك و موسڵ یەكێتی بووەتە خاوەن پێگەیەكی جەماوەری بەهێز.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوای روخانی رژێمی بەعس، ئێمە یەكەم هێز بووین هاتینە ناو موسڵ، یەكێتی خاوەن پێگەیە و لای چەپی شارەكە لەلایەن یەكێتییەوە پارێزگاری لێدەكرا و تەنها لەناو سەنتەری شارەكە زیاتر لە 500 شەهیدمان هەیە، بۆیە لە لیستی ئەمجارەماندا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، كورد و عەرەب بە هەموو عەشیرەتەكانیانەوە لەناو فراكسیۆنی یەكێتی كاندیدیان هەیە، ئەمە جگە لەوەی كاكەیی و توركمانەكان و شەبەك و ئێزدییەكان بەهەمان شێوە كاندیدیان هەیە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، بەرنامەی گشتگیرمان بۆ هەموو ناوچەكان هەیە و كاندیدەكانیشمان گوزارشت لە ناوچە و پێكهاتەكان دەكەن، چونكە خزمەتكردنی ئەم ناوچەیە ئایندەی كورد لەم ناوچانە بەهێزتر دەكات، بۆیە ئێمە خۆمان حكومەتی خۆجێیمان لە پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا پێكهێناوە و بەشێكین لە حكومەت، پەیوەندییەكانیشمان زۆر باشن لەگەڵ لایەنەكانی دیكە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









