“لە ئەگەری رێککەوتن، کۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچە رەوانە دەکرێت”

کاروان یاروەیس
SNN
بە وتەی ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە ئەگەری ئەرێنیبوونی رای هەردوو ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەتی نەوت و ئەنجومەنی دەوڵەت، لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی هەرێم، پێدەچێت تەمویلی مووچەی مانگی 7 بکەوێتە کۆتایی هەفتەی داهاتوو.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە SNNی راگەیاند: یەکلاییبوونەوەی لێکنزیکبوونەوەی هەرێم وبەغدا، لە کۆبوونەوەی سێ شەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر دەدرێت. چوونکە، تەیف سامی وەزیری دارایی پێشتر رایگەیاندووە، بە بێ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ناچێتە ژێر باری ناردنی مووچە بۆ هەرێم.
وتیشی: تا سێ شەممە ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەتی نەوت و ئەنجومەنی دەوڵەت رای خۆیان لەبارەی هەناردەی نەوت و داهاتی نانەوتی هەرێم ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رای ئەو دوو ئەنجومەنی پەسەند کرد، رۆژی چوارشەممەش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رێککەوتنەکەی پەسەند کرد، تەمویلی مووچەی مانگی حەوت دەکەوێتە کۆتایی هەفتەی داهاتوو.”
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









