“سەرۆك بافڵ هەمیشە لەخەمی چارەسەری كێشەی مووچەدا بووە، بەڵام ئەمەی نەكردووە موزایەدەی سیاسی”

عەلی حەمە سەعید-SNN
لەچوارچێوەی كاردانەوەكانی تایبەت بە ڕێككەوتنی سێ قۆڵی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، پەرلەمانتارێكی عێراق ئاماژە بەوەدەكات سەرۆكی یەكێتی ڕۆڵی سەرەكی و كاریگەری هەبووە لە گەیشتن بەم ڕێككەوتنە، بەڵام نە لەڕاگەیاندنەكان خۆی دەرخستووە و نە كردوویەتی بە موزایەدەی سیاسی.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ڕێككەوتنەی كە بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت هاتووەتە ئاراوە هەنگاوێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا و ڕێگریكردن لە فەوتانی مووچەی فەرمانبەران لە ئەمساڵدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، جێگای خۆیەتی كە باس لە ڕۆڵی سەرۆك ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) بكرێت كە هەموو كات لەسەردانەكانیدا بۆ بەغدا كاری لە پێشینەی لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ سەركردە و بڕیار بەدەستدانی بەغدا كاركردن و گفتوگۆگردن بووە بۆ چارەسەركردنی گرفت و ڕێگرییەكانی بەدەم مووچەی فەرمانبەران، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەم ڕێككەوتنە هاتە ئاراوە كە كۆتایی بە كێشەی نەوت هێنا لەنێوان هەولێر و بەغدا.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی هەوڵەكانی سەرۆك ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) جیادەكاتەوە لە هەوڵی ئەو كەسانەی كە گوایە لە خەمی چارەسەركردنی كێشەی مووچەدا بوون ئەوەیە كە، سەرۆكی یەكێتی ئەم هەوڵانەی كە خستوویەتییە گەڕ وەك موزایەدەی سیاسی و بۆ خۆدەرخستن نەبووە لە ڕاگەیاندنەكانەوە، بەڵكوو مەبەستی بووە بەهەر نرخێك بێت گرفتی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بكرێت، كە ئەوە ڕێگا ڕاستەكەیە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
20كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









