بەڕێوەبەری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی سۆمۆ: لە سبەینێوە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

عەلی نزار، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی کۆمپانیای سۆمۆ
SNN
بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق سۆمۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە سبەینێوە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەست پێدەكاتەوە و داهاتەكەشی دەچێتە خەزێنەی گشتی دەولەتەوە، وتوویەتی “رێككەوتنەكە هەرێم و عێراق كاتی نابێت.”
ئەمڕۆ هەینی 26ی ئەیلوول، عەلی نزار، بەڕێوبەری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق سۆمۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەرێم و عێراق دوای 30 مانگ دانوستان گەیشتونەتە رێككەوتن لەسەر هەناردەكردنی رۆژانە 190 هەزار بەرمیل لە نەوتی هەرێم كە راستەوخۆ داهاتەكەی دەچێتە خەزێنەی عیراقەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێوەیەكی یاسایی نەوتی هەرێم هەناردە دەكرێت و ئەو نەوتەش كورتهێنان لە بازاڕە جیهانییەكان پڕ دەكاتەوە و 50 هەزار بەرمیل نەوتیش بۆ بەكارهێنانی ناوخۆی هەرێم گل دەدرێتەوە.
بەڕێوبەری كۆمپانیای سۆمۆ جەختیکردەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی هەرێم لە ئێستادا دەگاتە 240 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا و بۆ هەر بەرمیلێكیش 16 دۆلار دەدرێتە كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوتی هەرێم و دڵنیایش دراوە بەسەرجەم ئەو كۆمپانیانە.
سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، عەلی نزاری ئاشکرای کرد، سبەی کاتژمێر 6ـی بەیانی نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێتەوە، هەروەها هیچ شتێک نییە ببێتە بەربەست لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.
هاوکات باسی لە بەندەری جەیهانی تورکی کرد و ئاماژە بەوە کرد، ئەم بەندەرە لەسەر دەریای سپییە و ناوەندی بازاڕی ئەورووپایە.
ئاماژەی بەوەش كرد هەناردەی نەوتی هەرێم قۆناغ بە قۆناغ بۆ نزیكەی 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرز دەكرێتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ، ئەویشی خستەڕوو، دوای ئەم قۆناغە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ڕاوێژی جیهانی دەکات، بۆ ئەوەی دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لە هەر کێڵگەیەکی نەوتیی هەرێمی کوردستان بکرێت، کاتێک ڕێککەوتنەکە لەو بارەیەوە کرا شایستە داراییەکان بە شێوەی سولفە دەدرێت بە کۆمپانیا نەوتییەکان.
عەلی نزار هەر لە بارەی ڕێککەوتنی دووبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە، ئەم ڕێککەوتنە کاتیی نابێت بەڵکو دەبێتە بناغەیەک بۆ لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنێکی درێژخایەن.
سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ، ڕایگەیاند: نەوتی کەرکوویش ئەو کاتەی کە بەردەست دەبێت بۆ هەناردە، بە دڵنیاییەوە لە ڕێگەی ئەو بۆری نەوتیی عێراق- تورکیاوە هەناردە دەکرێت، نەوتی بەسراش لە ئایینەدەدا بەو بۆریە هەناردە دەکرێت.
عەلی نزار لە بارەی داهاتی نەوتەوە، ئاشکرای کرد، داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێتە بەشێک لە بودجەی عێراق، هەروەها ئەم ڕێککەوتنە کاریگەرییەکەی لە ئایینەدەدا بە دیار دەکەوێت، چونکە سەقامگیریی بە دوای خۆی دەهێنێت و چەندین بەربەست لە نێوان حکوومەتی هەرێم و فیدراڵ لادەبات بە تایبەت لە پرسی مووچە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









