
مووچە
SNN-
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، هەمووان لە رێککەوتنی نەوتدا نەرمییان نواندووە تاوەکو گەیشتووین بە رێککەوتنی کۆتایی و لە داهاتوودا، کێشەی مووچە دووبارە نابێتەوە.
عەلی نزار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “بەرپرسیارێتییەکی گەورەمان هەبوو بەرامبەر گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان، ئەمە وایکرد هەمووان هەماهەنگ بن و نەرمی بنوێنن تاوەکو بگەین بە رێککەوتنی کۆتایی.”
جەختیشیکردەوە، “پشتیوان بە خودا، لە داهاتوودا کێشەی مووچە دووبارە نابێتەوە، هەروەها هیچ کێشەیەکی دیکەش لەنێوان لایەنەکانی ئەم رێککەوتنە دروستنابێت، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ رێککەوتنێکی نەوتیی گەورەتر لە داهاتوودا.”
ئەمەش لە کاتێکدایە، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە دوای رێککەوتنی سێقۆڵی حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان دەستیپێکردەوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









