
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمە سەعید-SNN
لە چوارچێوەی كاردانەوەكانی تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوت و ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر ئەو پرسە، ئەندامێكی پەرلەمانی عێرا ق لە فراكسیۆنی یەكێتی باس لە هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی دەكات كە بە نوێنەرایەتی هەموو هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد و بووە كلیلی كردنەوەی دەرگا داخراوەكان.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرا قلە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: دواجار دوای چاوەڕوانییەكی زۆر و بوونی ململانێیەكی تون لەسەر پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان و ڕادەستكردنی بە كۆمپانیای سۆمۆ، بەهەوڵی هەموولایەك تواندرا ئەو بابەتە یەكیلای بكرێتەوە و بۆیەكەمجار لە مێژوودا نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرێت كە ئەوە رێگا دروستەكەی چ بۆ حكومەتی هەرێم یاخود بۆ حكومەتی عێراقی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناكرێت ڕۆڵی ( بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی لەم پرسەدا فەرامۆشبكرێت، چونكە چەندین سەردانی سەركەوتووی بۆ بەغدا لەسەر ئەو پرسە ئەنجامداوە و لەگەڵ بەرپرسانی بالای عێراقی كۆبوونەوەی بەرهەمداری هەبووە تادواجار بووە هۆی گەیشتنە ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی بووە هۆی ئەوەی كە بتواندرێت كلیلی دەرگا داخراوەكان بدۆزرێتەوە و دەرگا داخراوەكان بكرێنەوە لە نێوان هەولێر و بەغدا، كە دواجار چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كوردستان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









