
دابەشکردنی نەوت
عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەستكرایەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بۆری و كۆمپانیای سۆمۆوە، بووە هۆی گران بوونی نرخی نەوتی سپی ماڵان بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوت لە 152 هەزار وە بۆ 175 هەزار دینار بەرز بوویەوە، SNNیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
ئاسۆ محەمەد، یەكێك لە كڕیارانی سوتەمەنی لە بۆرسەی سوتەمەنی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بە یانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی سوتەمەنی هەولێر نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان نزیكەی هەشت هەزار دینار و بەرمیلێك گازیش نزیكەی نۆ هەزار دیناری چووەتە سەر، ئەوەش بەهۆی تر لە كەمبوونەوەی نەوتی خام بۆ پاڵاوگەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێش دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڕێكی زۆر نەوتی خام دەهاتە پاڵاوگەكان لەهەولێر و سلێمانی، بەڵام دوای هەناردەكردنەوەی نەوت ترس لەوە دروستبووە كە ئەو بڕە نەوتە خامە نەگاتە پاڵاوگەكان، ئەمەش وادەكات كە بەرهەمهێنانی گاز و نەوتی سپی ماڵان كەمبكات ئەمەش وادەكات نرخەكانیان زیاد بكات بەتایبەت كە ئێستا بەرەو وەرزی سەرما دەچین و خواست لەسەر نەوتی ماڵان زیاتر بووە.
ئەو كڕیارەی سوتەمەنی لە بۆرسەی سوتەمەنی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، جارێ دیار نییە لە ڕۆژانی داهاتوو نرخی نەوتی سپی ماڵان زیاتر بەرز دەبێتەوە یاخود دادەبەزێت، چونكە بەگوێرەی ڕێككەوتنەكان بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی تەرخانكراوە دیار نییە ئاخۆ نەو بڕە نەوتە بە چ شێوازێك مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەلام ئەمرۆ بەگشتی نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان بە 175هەزار دینار مامەڵەی پێوكراوە لەكاتێكدا پێشتر بە 150 تا 152 هەزار دینار بوو.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









