وەزیری نەوتی عێراق: ئەو رێککەوتنەى 25ـى مانگ واژۆکرا ئەمڕۆ جێبەجێکرا

حەیان عەبدولغەنی ، وەزیری نەوتی عێراق
SNN
وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشبینی رێککەوتنمان دەکرد لەگەڵ هەرێم، پێویستە تەوتین بکرێت و داهاتى نانەوتیش رادەستبکرێت.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، رۆژی 25ی ئەم مانگە رێككەوتنی سێقۆڵی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ئەو كۆمپانیایانە واژوو كرا، كە لە كێڵگە بەرهەمهێنەكانی هەرێمی كوردستان كاردەكەن، بۆ رادەستكردنی 180 بۆ 190 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بە وەزارەتی نەوت و گلدانەوەی 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ مەبەستی كارپێكردنی پاڵاوگەكانی ناوخۆی هەرێم.
ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی رێككەوتنمان دەكرد لەگەڵ هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت و چاودێریمان دەكرد، ئەمڕۆ بە پەمپكردنی نەوتی خاو بەئاڕاستەی خاڵی وەرگرتن لە نزیك فیشخاپور لەسەر سنوری عێراق و توركیا، ئەو پێشبینییە بەدیهات”.
لە درێژەی قسەکانیدا توویەتی “پرۆسەی پەمپكردنی نەوتی خاو بەدرێژایی بۆری عێراق- توركیا بە ئاڕاستەی بەندەری جەیهان بەڕێوەدەچێت..ئاماژەی روون هەیە لەرێگەی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای نەوتی باكورو فەرمانگەی تەكنیكی لە بارەگای وەزارەت و كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوت (سۆمۆ) سەبارەت بەوەی بەرزبوونەوە هەیە لە ئاستی گەیشتنی نەوت بە خەزانەكانی بەندەری جەیهان”.
جەختیلەوەکردووەتەوە، رۆژانە لە 180 بۆ 190 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردە دەكرێت و ئەم ژمارەیەك كەڕەتی نرخی نەوتی خاو دەكرێت كە لەئیستادا 65 دۆلارە، لەبەرامبەر بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوتدا بڕی 16 دۆلار دەدرێت، ئەمەش بەگوێرەی هەمواری یەكەمی یاسای بودجە، هەموو كۆمپانیاكانیش واژوویان لەسەر ئەم رێككەوتنە كردووە، بۆیە لەسەر هەموو ئەو كۆمپانیایانەی ئیمزایان كردووە پابەندكەرە.
وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە کۆنفرانسەکەدا روونیکردووەتەوە، لە 20 ساڵى رابردوودا حکومەتى فیدراڵ هیچ بڕە پارەیەکى فرۆشى نەوتى هەرێمى کوردستانى وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا مووچە خەرجکراوە، بەڵام دەبێت وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەردەوام بێت لە رادەستکردنی نەوت و بەوەش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 25ی ئازاری 2023وە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا لەرێگەی بۆرییەوە راوەستا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









