وزەی تورکیا: هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە

SNN-
ئاڵپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە رێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند.
ئەمەش لە کاتێکدایە گفتوگۆکان بۆ داڕشتنەوەی رێککەوتنێکی نوێی نەوتی لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەستیپێکردووە.
دەستپێکردنەوەی هەناردە و مێژووی راگرتنی بۆرییەکە
بایراکتار نووسیویەتی، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە.” ئاماژەی بەوەشدا، بۆرییەکە “بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی 6ی شوباتی 2023 بە کاتی داخرا و لە 4ی ئۆکتۆبەری 2023 لەلایەن کۆمپانیای بوتاشی تورکییەوە ئامادە کرایەوە و خرایەوە گەڕ.”
رێککەوتنەکانی نێوان عێراق و تورکیا و پلانی داهاتوو
بەگوێرەی رێککەوتنی عێراق و تورکیا، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەناو خاکی تورکیادا تا بەندەری جەیهان، لەلایەن کۆمپانیای بوتاشی تورکییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
رێککەوتنی عێراق و تورکیا بۆ هەناردەی نەوتی خاو بۆ بەندەری جەیهان لە 27ی ئابی 1973 واژۆکراوە و لە چەند دەیەی رابردوودا چەندین جار گۆڕانکاریی تێدا کراوە. دواهەمینیان لە ساڵی 2010 بوو کە بۆ ماوەی 15 ساڵ نوێکرایەوە و ساڵی داهاتووش درێژکردنەوەکە کۆتایی دێت.
رۆژی 21ی تەممووزی 2025 سەرۆکایەتیی تورکیا مەرسومێکی لەبارەی رێککەوتنی هەردوو وڵات بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە 27ی تەممووزی ساڵی 2026، کارکردن بە رێککەوتنەکە و سەرجەم پرۆتۆکۆل و یاداشتنامە هاوپێچەکانی رادەگرێت.
لە ئێستاشدا عێراق گفتوگۆ تەکنیکی و سیاسییەکانی لەگەڵ تورکیا دەستپێکردووە بۆ داڕشتنەوەی رێککەوتنێکی نوێ بە ئامانجی فراوانکردنی ئاسۆکانی هەماهەنگی بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق بۆ تورکیا و بازاڕەکانی جیهان.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









