سامانە سروشتییەکان: هیچ نەوتێک بە تانکەر هەناردە ناکرێت

كێڵگهیهكى نهوتیی له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN-
غەزال هۆستانی، بەڕێوەبەری گرێبەستەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، وەزارەتەکەیان پابەندە بە هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو، و سەرجەم نەوتەکە بە بۆری هەناردە دەکرێت و هیچ نەوتێک بە تانکەر هەناردە ناکرێت. هەروەها 50 هەزار بەرمیل بۆ ناوخۆ بەکاردەهێندرێت.
پابەندبوون بە هەناردەکردن تا پیشخابوور
هۆستانی رایگەیاند، “بەرپرسیارییەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوت تاوەکو خاڵی پیشخابوورە.”
هەناردەی نەوت تەنیا بە بۆری دەبێت
بەڕێوەبەری گرێبەستەکان جەختی لەوە کردەوە کە “لە ئێستادا هیچ نەوتێک بە تانکەر هەناردە ناکرێت” و “هەروەها نەوتی بەرهەمهێنراوی کۆمپانیا نەوتییە ناڕازییەکانیش بە بۆری هەناردە دەکرێت.”
تەرخانکردنی 50 هەزار بەرمیل بۆ ناوخۆ
غەزال هۆستانی دووپاتیکردەوە، “50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆ بەکاردەهێندرێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









