کارەباى سلێمانى: هەموو هاوبەشانى پرۆژەی رووناكی 50% داشکاندنیان بۆ دەكرێت

کارەبای سلێمانی
SNN
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کرێی کارەبای مانگەکانی پێش پرۆژەی رووناکی وەک خۆی دەمێنێتەوە. لە پسوڵەی نوێدا، دوو بەشی جیاواز بۆ قەرزەکان دیاریکراوە:
قەرزی کۆن: تایبەتە بەو قەرزانەی پێش پرۆژەی رووناکی کەڵەکە بوون و لەگەڵ کۆی گشتیی پارەی داواکراودا کۆدەکرێتەوە.
قەرزی نوێ: بۆ ئەو هاوبەشانەیە کە لە کاتی خۆیدا ناتوانن کرێی کارەبای پرۆژەی رووناکی بدەن، کە بڕەکەی دەچێتە سەر پسوڵەی مانگی داهاتوو.
میکانیزمی داشکاندنەکە
کارەبای سلێمانی دڵنیایی دەدات کە هەموو هاوبەشانی پرۆژەی رووناکی لە داشکاندن بێبەش نابن. ئاکۆ حەمەرەشید، بەرپرسی فرۆشتنی وزە، رایگەیاند:
یەکەم: هەموو هاوبەشێک بۆ ماوەی 30 رۆژی سەرەتای پرۆژەی رووناکی، 50% داشکاندنی بۆ دەکرێت.
دووەم: ئەگەر پسوڵەی یەکەم ماوەیەکی کەمتری پرۆژەکەی گرتبووەوە، ئەوا رۆژە داشکێندراوەکانی دیکە دەچنە سەر پسوڵەی مانگی دواتر تا 30 رۆژەکە پڕ دەکاتەوە.
دڵنیایی بۆ هاوبەشان
ئەو بەرپرسەی کارەبا جەختی لەوە کردەوە کە لە پسوڵەی نوێدا، نرخی 400 یەکەی یەکەم بۆ هەموو هاوبەشێک بە 72 دینار نییە، چونکە بەشێک لە یەکەی بەکارهێنراو بە نرخی سیستەمی کۆن هەژمار دەکرێت. هاوکات دڵنیایی دا کە هیچ هاوبەشێک یەکەی زیادەی بۆ هەژمار ناکرێت و پارەی زیادەی بۆ نایەتەوە.
کاریگەریی پرۆژەکە
لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان، چوار ملیۆن هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و لە ئەنجامی پرۆژەکەوە، زیاتر لە سێ هەزار و 200 مۆلیدەی ئەهلی کوژێنراونەتەوە
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









