لە SNNەوە وادەی كاراكردنەوەی ئەپلیكەیشتنی پسولەی خۆراك بزانە

عەلی حەمەسەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی بەهەزاران هاووڵاتی لەچاوەڕوانی ئەوەدان كە جارێكی دیكە ئەپلیكەیشنی تایبەت بە پسولەی ئەلیكترۆنی پسولەی خۆراك كارابكرێتەوە بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆماربكەن و هاوكات منداڵی تازە لەدایك بووش زیادبكەن، بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی ئاشكرایدەكات كە تاكۆتایی ئەم مانگە ئەپلیكەیشنەكە كارادەكرێتەوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: تیمێكی تەكنیكی لە بەغداوە هاتوون و چەند ڕۆژێكە ڕاهێنان بە تیمەكانی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ئەپلیكەیشتنی تۆماركردنی هاووڵاتیان بەشێوەی ئەلیكترۆنی لە پسولەی خۆراك كارا بكەنەوە، بەڵام لەم قۆناغەدا دەتواندرێت جگە لە زیادكردنی ناوی ئەو كەسانەی لە قۆناغی یەكەم تۆمارنەكراون چەند مامەڵەیەكی دیكەش ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە قۆناغی دووەمدا كە پێش كۆتایی هاتنی ئەم مانگە پرۆسەكە دەستپێدەكاتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن خۆیان تۆماربكەن لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتیان لەچەند خزمەتگوزارییەك سوودمەند ببن وەك تۆماركردنی ناوی منداڵ و گواستنەوەی پسوولە لە بریكارێك بۆ بریكارێكی دیكە یان لە شارێكەوە بۆ شارێكی دیكە، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە هاوسەرگیریان كردووە و پسوولەی خۆراكیان نییە لەگەڵ تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە لە دەرەوەی وڵاتن و بواریان نەبووە بگەڕێنەوە پسوولەكانیان تازە بكەنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا بەهۆی پڕنەكردنەوەی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی 700 هەزار كەس بەشە ئارد و خۆراكی چەند مانگێكیان بڕاوە و وەریان نەگرتووە، چاوەڕێن فۆڕمەكە كارابكرێتەوە و بەشەخۆراك وەربگرنەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









