زانکۆی سلێمانی بۆ دووەم ساڵ پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا

زانکۆی سلێمانی
SNN-
بەپێی ریزبەندی- ‘Times Higher Education ‘ـی بەریتانی، زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی دووەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە پلەی یەکەمدا دێت.
د. کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی دووەم لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی زانکۆکانی بەدەستهێنا، ئەمەش بەپێی ریزبەندی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی.
وتیشی، هەر بەپێی ریزبەندییەکە زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەزار بۆ هەزار و 200ـە، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی زانکۆی سلێمانی زۆر بەرەوپێشچووە.
ریزبەندی تایمز’Times Higher Education’، یەکێکە لە ریزبەندە سەرەکییەکانی جیهان، ژمارەیەکی کەمی زانکۆکان دەتوانن بەشداری ئەم ریزبەندییە بکەن بەهۆی ئەو پێوەرانەی کە دانراوە، زانکۆکانی عێراق حەوت ساڵە بەشداری ئەم پرۆسەیە دەکەن، ئەمە دووەم ساڵە زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت.
دامەزراوەی تایمزی بەریتانی، شانبەشانی دامەزراوەی شانگەهای و دامەزراوەی کواکەرێلی سیمۆندس، یەکێکە لە سێ سەرەکیترین ئەو دامەزراوانەی لە سەر ئاستی جیهان چەندین ریزبەندیی جیاجیا بۆ زانکۆکان دەکات گرنگترینیشیان (ریزبەندیی زانکۆکانی جیهان)ـە، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین و گشتگیرترین ریزبەندییەکان و لە هەڵسەنگاندنی زانکۆکاندا پشت بە چەندین پیوەری جیاجیا دەبەستێت.
دابەشکردنی سەبەتەی 5ـی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
دابەشکردنی سەبەتەی 5ـی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وائیلی:داهاتى یهك مانگى دهروازهكانى عێراق 500 ملیار دینارى تێپهڕاند
12كاتژمێر لهمهوپێش -
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مووچەی مانگی ئاب دوا دەكەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆشکی سپی: لێدوانەکەی ترەمپ سەبارەت بە گەرووی هورمز جدی نەبووە و تەنها گاڵتەیەک بووە
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دابەشکردنی سەبەتەی 5ـی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وائیلی:داهاتى یهك مانگى دهروازهكانى عێراق 500 ملیار دینارى تێپهڕاند
12كاتژمێر لهمهوپێش -
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مووچەی مانگی ئاب دوا دەكەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









