
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، پێشوازی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی کرد. ( TCCB / Murat Kula - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆككۆماری توكریا ئاشكرا کرد و رایگەیاند، “باسمان لە ڕێگاكانی قووڵكردنەوەی زیاتری هاوكارییەكانمان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەیی كرد.”
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەمیانی سەردانەكەی بۆ توركیا، لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری توكریا لە ئەنقەرە، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە كۆبووەوە.
لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە، كە ماوەی یەك كاتژمێری خایاند، سەرۆكی هەرێم لە پۆستێكدا لە تۆڕی (X) بڵاویكردەوە، زۆر خۆشحاڵ بووم لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوومەوە، كە دەرفەتێك بوو بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بۆچوونەكان لەسەر پرسە ناوچەییەكان، و پەیوەندییە نزیك و ستراتیژییەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان و توركیا.
نێرچیرڤان بارزانی باسی لەوەشكردووە، لەگەڵ سەرۆك ئەردۆغان باسمان لە ڕێگاكانی قووڵكردنەوەی زیاتری هاوكارییەكانمان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی ئاشتیی هەرێمی کرد.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









