كێڵگە پەلەوەریەكان داوای دانانی بۆرسەی دیاری كردنی نرخ دەكەن

كێڵگهیهكى پهلهوهرى له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمەسەعید-SNN
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی پارێزگای سلێمانی ئاماژەبەوەدەكات بەمەبەستی دانانی میكانزمێك بۆ دیاریكردنی نرخی گۆشتی مریشكی زیندوو لە كێڵگەكان و هەروەها بازاڕەكان، بەپێی ڕۆژ بە پێویستی دەزانین بۆرسەیەكی تایبەت بە مریشك دابندرێت.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان بە SNNی ڕایگەیاند: وەك كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی داوامان لە وەزارەتی كشتوكاڵ كردووە هەستن بە دانانی میكامزمێكی گونجاو بۆ دەستپێكردنی بۆرسەیەك تایبەت بە دیاریكردنی نرخ بۆ مریشك كە لە ڕێگەی كۆمەڵەكەمانەوە بێت، ئەوەش لە پێناو ئەوەی بەرچاو ڕوونییەك هەبێت بۆ خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان بزانن چۆن نرخەكان دیاری بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا نرخی مریشك لە ناو كێڵگە پەلەوەرییەكان بەجۆرێك دیاری دەكرێت كە خاوەن كێڵگەكان و كڕیاران هەر جارە و لەسەر جۆرە نرخێك ڕێكدەكەون، ئەوەش زیانری زۆری بە خاوەن كێڵگەكان گەیاندووە، بەلام ئەگەر بۆرسەیەكی تایبەت دروست بكرێت دەتواندرێت نرخی مریشك لە ڕۆژدا دیاریبكرێت، نەك كاتێك مریشك لە ناو كێڵگەكان باردەكرێت.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئەوەشی خستەڕوو، حكومەت دەتوانێت ئەم كارە ڕێكبخات و لەڕێگەی كۆمەڵەكەمانەوە دەتوانێت نرخ دیاری بكرێت و پاشان بخرێتە بازارەو بە ڵام تا ئێساتا ئەمە نەكراوە، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستمان بە 147 هەزار تۆن مریشكە، بەڵام كێڵگە پەلەوەرییەكان ساڵانە نزیكەی 400 هەزار تۆن مریشك بەرهەم دەهێنن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









