
هەرێم کەمال ئاغا
عەلی حەمە سەعید-SNN
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، وەزیری نەوتی عێراقی پێشنیاری بۆ حكومەتی هەرێم كردووە كە ئەگەر ئەو 50 هەزار بەرمیلەی بۆ پێداویستی ناوخۆیی دابینكراوە بدرێتە ئەوان، ئەوا دەتوانن بەنزینی 450 دیناری و هەروەها جۆرە جیاوازەكانی دیكەی سوتەمەنیش بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكەن و ئەو گرفتەی ئێستا سەریهەڵداوە چارەسەر بكەن.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی بەغدا بەردەوام بەدواداچوونمان كردووە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمی سوتەمەنی و هەروەها بەرزی نرخی بەنزین و غاز كە پێداویستیەكی سەرەكی و ڕۆژانەی هاووڵاتیانە، بۆ ئەومەبەستەش وەزیری نەوتی عێراق پێشنیازێكی بۆ چارەسەركردنی كێشەكە خستووەتە ڕوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشنیارەكەی وەزیری نەوتی عێراق ئەوە لەخۆ دەگرێت كە ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی كە ڕۆژانە لە هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنرێت و دەدرێتە پاڵاوگە ناوخۆییەكان، ئەگەر ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ بكرێت، ئەوا بەغدا ئەركی دابینكردنی سووتەمەنی دەگرێتە ئەستۆ و بەنرخی 450 دینار بەنزین بۆ بەنزینخانەكان دابیندەكەن
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم ڕازیببێت بەم پێشنیارە و ئەو بڕە نەوتە ڕادەستی بەغدا بكرێت، ئەوا دەبێتە هۆی كۆتاییهێنان بە قەیرانی گرانیی بەنزین و یەكخستنی نرخەكان لەگەڵ ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم بەم پێشنیارە ڕازی نەبووە
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشیەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
ئهیلول 20, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









