
SNN-
بەهۆی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان واشنتن و تاران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمریکا هێرشی سەربازیی فراوانی کردە سەر چەند شار و ناوچەیەکی ئێران و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش چەند کوژراو و بریندارێک هەن.
بە گوێرەی سەرچاوە میدیاییەکانی ئێران، لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، هێزەکانی ئەمریکا زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هوورمزگان، خوزستان، فارس و بووشەهریان کردووەتە ئامانج و لە کاتی هێرشەکاندا دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لەو ناوچانە بیستراوە.
لای خۆیەوە، زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای هوورمزگان ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی سڤیل کراوەتە ئامانج. بەو هۆیەوە لە جزیرەی قشم، سێ ئەندامی خێزانێک کە پێکهاتبوون لە دایک، باوک و منداڵێکی دوو ساڵان گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵی حەوت و نۆ ساڵانی هەمان خێزانیش برینداربوون. تاوەکو ئێستاش قەبارەی تەواوی زیانە ماددی و سەربازییەکان بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.
لە لایەکی ترەوە و درەنگانی شهوی ڕابردوو، ئەمریکا چەند پێگەیەکی لە پیرانشاری سەر بە پارێزگای ورمێ بۆردوومان کرد، کە بە گوێرەی میدیا خۆجێییەکان، هێرشەکە تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەم پەرەسەندنە سەربازییە توندانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامیان هەیە و لە دواین لێدوانیشدا، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی هەرگیز لەسەر مافەکانی خۆی سازش ناکات.
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشیەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
ئهیلول 20, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









