بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی درا

0
653

SNN-

لیژنەی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە سبەینێوە شێوازی دابەشکردنی بەنزینی حکومی دەگۆڕدرێت و میکانیزمێکی نوێ بۆ ئەو مەبەستە پەیڕەو دەکرێت.

سوتەمەنی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین ئەنجام نادرێت، بەڵام لە سبەینێ دووشەممەوە ڕۆژانە لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانییەوە دابەشکردنی بەنزین دەستپێدەکات و تا تەواوبوونی بڕی دیاریکراو بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وردەکاری میکانیزمە نوێیەکە خراوەتەڕوو کە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

تەکسی و ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر: هەفتانە 2 جار مافی وەرگرتنی بەنزینیان دەبێت و هەر جارێک 40 لیتریان پێدەدرێت.

ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر: هەفتانە 2 جار مافی وەرگرتنیان دەبێت و بڕی 50 لیتر بەنزینیان بۆ دابین دەکرێت.

لیژنەی سوتەمەنی داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی ڕێکارەکان بن بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this