هۆکاری دەرنەکەوتنی موجتەبا خامنەیی ئاشکرا بوو

0
31

SNN-

ڕۆژنامەی هەمهشەری لە ڕاپۆرتێکدا، بڵاونەبوونەوەی فایلی دەنگیی موجتەبا خامنەیی گەڕاندووەتەوە بۆ ڕەچاوکردنی لایەنی ئەمنی و توانای دەزگا هەواڵگرییەکان لە دەرهێنانی زانیاریی هەستیار لە دەنگدا.

ئەم ڕۆژنامەیە لە بابەتێکدا کە موجتەبا خامنەیی وەک “ڕێبەری سێیەمی شۆڕش” ناولێبردوە، نووسیویەتی کە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی شیکردنەوەی دەنگ دەتوانن لە فایلێکی تۆمارکراوەوە، زانیاری دەربارەی شوێن و کاتی تۆمارکردن، کەلوپەلی بەکارهاتوو و تەنانەت هەندێک تایبەتمەندیی قسەکەرەکە بدۆزنەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شیکردنەوەی دەنگدانەوەی دەنگ و تایبەتمەندییە ئاکۆستیکییەکان دەکرێت بۆ خەمڵاندنی ڕەهەندەکانی ژوورەکە، بەرزیی سەقف، دووریی قسەکەرەکە لە دیوارەکان و جۆری ڕووەکانی ژوورەکە بەکاربهێنرێت. هەروەها بەرز و نزمی فریکوێنسیی تۆڕی کارەبا کە ڕەنگە لە فایلی دەنگیدا تۆمار ببن، لە هەندێک حاڵەتدا دەرفەتی پشکنینی کات و سنووری جوگرافیی تۆمارکردنەکە دەڕەخسێنن.

هەمهشەری نووسیویەتی کە تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی هەر میکڕۆفۆنێک و ئامێرێکی تۆمارکردن، دەنگەکانی باکگراوەند وەک سیستمی هەواگۆڕکێ، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و ئامێرە پیشەسازییەکان، و هەروەها شێوازی هەناسەدان و وەستانەکانی قسەکەرەکە دەکرێت لە لێکۆڵینەوە هەواڵگرییەکاندا بەکاربهێنرێن.

موجتەبا خامنەیی لە کاتی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی وەک ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە ئازاری ڕابردووەوە لەهیچ شوێنێکی گشتیی خۆی نیشان نەداوە و هیچ دەنگ یان وێنەیەکی بڵاونەبووەتەوە.

ئەو تەنانەت لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی باوکیدا، بەشداریی نەکرد.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this