
SNN-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە سەرانسەری عێراقدا، ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، ڕاهێنانێکی مەیدانی و تاقیکاریی تایبەت بە چارەسەری ڕووداوی لەناکاو و قوربانیی بەکۆمەڵیان لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی بەڕێوەبرد.
ڕاهێنانەکە بە ئامادەبوونی جوڵیوس ئاموتی، بەرپرسی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق ئەنجام درا، و تێیدا تواناکانی نەخۆشخانەکە خرانە ژێر تاقیکردنەوەیەکی کردارییەوە بۆ شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکان و پێشکەشکردنی چارەسەری بەپەلە بە بڕێکی زۆر لە برینداران لە دۆخی نەخوازراودا.
لەو تاقیکردنەوەیەدا، پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی شار ئامادەکارییەکی تۆکمەیان نیشاندا و بە کارامەیییەکی بەرزەوە دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد، هاوکات تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا (ژمارە 122) هەماهەنگییەکی تەواویان لە گواستنەوەی برینداران بۆ نەخۆشخانە هەبوو.
سەرنج و پێشوازیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان:
خاچی سووری نێودەوڵەتی: بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرای ڕێکخراوەکە سەرسامیی خۆی بە ئاستی ئامادەیی ستافی نەخۆشخانەکە دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە نەخۆشخانەی شار لەسەر ئاستی عێراق ناوەندێکی تەندروستیی زۆر پێشکەوتووە و بە شێوازێکی سەردەمیانە مامەڵە لەگەڵ دۆخە سەختەکاندا دەکات، جێگەی شانازییە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەخۆشخانەیەکی لەم شێوەیە هەیە.
پزیشکانی بێسنوور: بەرپرسی پزیشکیی بەڕێوەبردنە پزیشکییەکانی ڕێکخراوەکە دەستخۆشی لە کارەکانی نەخۆشخانەکە کرد لەو دۆخە لەناکاوانەدا و خزمەتگوزارییەکانی بە تەواوی پێشکەوتوو و جێی شانازی وەسف کرد.
دابەشکردنی سەبەتەی 5ـی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
دابەشکردنی سەبەتەی 5ـی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وائیلی:داهاتى یهك مانگى دهروازهكانى عێراق 500 ملیار دینارى تێپهڕاند
19كاتژمێر لهمهوپێش -
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مووچەی مانگی ئاب دوا دەكەوێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆشکی سپی: لێدوانەکەی ترەمپ سەبارەت بە گەرووی هورمز جدی نەبووە و تەنها گاڵتەیەک بووە
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دابەشکردنی سەبەتەی 5ـی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وائیلی:داهاتى یهك مانگى دهروازهكانى عێراق 500 ملیار دینارى تێپهڕاند
19كاتژمێر لهمهوپێش -
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مووچەی مانگی ئاب دوا دەكەوێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









