گۆڕانکاری لە پۆستە حکومییەکانی سەر بە پشکی یەکێتی دەکرێت

0
383

SNN

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیران، ڕایگەیاند، ماوەیەکە دەستیان کردووە بە گۆڕانکاری لەپۆستە حکومییەکان ئەمەش لەسەر بنەماى هەڵسەنگاندنە بۆ کارى ئەو بەرپرسانە.

سەمیر هەورامی بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای دانانی کەسانی باشتر بۆ سەرپەرشتی کردنی پۆستەکانە لەپێناو خزمەتکردنی زیاترى هاونیشتمانییان.

وتیشى، ئێستا نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران و بۆردی حکومەت کە بۆردێکی حیزبییەو هەڵسوڕێنەری کاروباری حکومەتە، دەستیان کردووە بە گۆڕانکارییەکان وبەم نزیکانە گۆڕانکاری دیکە دەکرێت.

سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشدا کە گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی کارەکانی ئەو کەسانەیە کە لەپۆستددان و بەدڵنییایەوە چاودێری ورددی پرسی گەندەڵیش دەکرێت، هەر بەرپرسێک تۆمەتبار بێت بەگەندەڵی ئەوا رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر و کەسیش بەدەر نابێت لەو لێپێچینەوانەى کە ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this