
SNN-
لە درێژەى دیدار و کۆبوونەوەکانى لە تاران، بڕیارە ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمارى ئێران کۆببێتەوە.
دوو ڕۆژە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تارانە و لەو ماوەیەشدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ هەریەک لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکانیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە ململانێکان و هەنگاوەکانیان بە ئاڕاستەی هێورکردنەوەی دۆخەکە و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی بەردەوام دەبێت.
لەبەرامبەردا، بەرپرسانى ئێران ڕۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیککردنەوەی دیدگاکان و پاراستنی ئارامیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەدا بەرز دەنرخێنن.
دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکانی سەرۆکی یەکێتی، ئەوە پیشانیدەدەن کە هەوڵەکانی تەنيا بۆ دوورخستنەوەی هەرێمى کوردستان نییە لە پریشکى جەنگ، بەڵکو دروستکردنی دەرفەتە بۆ ڕێککەوتنێکی گەورەتر لەڕێگەی دیالۆگەوە بۆ ئەوەى ناوچەکە و هەرێمى کوردستانیش بە پارێزراوى بمێننەوە.
دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
54 خولهك لهمهوپێشئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى دەچێتە تاران
ئهیلول 15, 2026لە سلێمانی چوار هەزار فەرمانبەری دیکە زەوی وەردەگرن
ئهیلول 14, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسعود پزیشکیان کۆدەبنەوە
3 خولهك لهمهوپێش -
دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
54 خولهك لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرابوو
21كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی دواخست
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسعود پزیشکیان کۆدەبنەوە
3 خولهك لهمهوپێش -
دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
54 خولهك لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرابوو
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









