
مووچە و وەزارەتی دارایی
SNN-
ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 9 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە سیستمی پەیڕۆڵ گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ئامادە کراوە.
فرسەت سەلیم، بەڕێوەبەری بایۆمەتریی دهۆک رایگەیاند، لیستى مووچەى مانگى 9 بە سیستمى پەیڕۆڵ تەواو بووە و ڕەوانەى وەزارەتى دارایی و ئابوورى دەکەین و بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستەکە بە مەبەستی وردبینی و خەرجکردنی شایستە داراییەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.
هاوکات، یادگار جەبار، سەرپەشتیاری بایۆمەتریی سلێمانى ئەوەى خستەڕوو کارەکانیان لە کۆتاییدایە و گەنجینەکان وردبینى بۆ لیستى مووچە بە سیستمى پەیڕۆڵ دەکەن.
لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لەلایەن هەزار و 189 یەکەی ژمێریارییەوە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کۆکردنەوەی لیستی سەرجەم پارێزگاکانە بۆ ئەوەی بە ئەلیکترۆنی ڕەوانەی بەغدادیان بکات، بەڵام لیستی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت و کەسوکاری شەهیدان بە جیاواز لە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێن.
هاوکات شاندی تەکنیکیی دارایی هەرێمی کوردستان لیستە پەسەندکراوەکانی مانگی 9 دەباتە بەغدا تاوەکو دوای دڵنیابوونەوە لە وردبینییەکان، پرۆسەی خەرجکردنی پارەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پاش گەیشتنی لیستەکان بە وەزارەتی دارایی عێراق، وردبینی لە ناوەکان و بڕی پارەکە دەکرێت و شاندی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەسەر هەر گۆڕانکارییەک دەدات.
تەمویلکردنی مووچە دوای دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی عێراق دەکرێت و بە گەیشتنی پارەکە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردن ڕادەگەیێنێت.
ئامادەکردنى لیستی مووچەی مانگی 9 لەکاتێکدایە، بەغداد تەمویلی مووچەی مانگی 8ـى خەرج کرد لە 14ـى ئەیلوول کە بڕەکەى 831 ملیار و 666 ملیۆن دینار بوو، هاوکات 120 ملیار دینارى داهاتى نانەوتیی لە کۆى تەمویلى مووچەکە بڕیوە.
ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 10 کۆتایی هات
6كاتژمێر لهمهوپێشمووچەی چاودێرانی كۆمەڵایەتی بۆ 250 هەزار دینار زیاد دەكات
تشرینی دووهم 1, 2026ترەمپ وەڵامی موجتەبا خامنەیی دەداتەوە
تشرینی دووهم 1, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی کۆبووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 10 کۆتایی هات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
حەزدەکەین پێش فاو مووچەی فەرمانبەرانی زاخۆ دابەشبکەین
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی کۆبووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 10 کۆتایی هات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
حەزدەکەین پێش فاو مووچەی فەرمانبەرانی زاخۆ دابەشبکەین
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









