سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە

0
0

SNN-

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانی کراوەیە و لە سێ ساڵی ڕابردوودا، هەڕەشەکانی سەر ئیسرائیلیان نەهێشتووە و لە هەموو بەرەکانی جەنگدا دەسکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە.

ئەیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، رایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی لە سێ ساڵی ڕابردوودا لە هەموو بەرەکاندا دەستکەوتی بێوێنەی تۆمارکردووە و توانیوێتی ئەو هەڕەشانەی لەسەر ئیسرائیل دروستببوون لەناو ببات.

ئاماژەی بەوەش کرد، کە لەم ماوەیەدا رێگەی ئاسمانییان تا تاران بۆ کراوەتەوە و ژێرخانی بەرهەمهێنانی موشەک و کۆگاکانی موشەکی ئێرانیان کردوەتە ئامانج.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە غەززە و لوبنانیش زیانی گەورەیان لە تۆڕی تۆنێلەکان، فەرماندەکان و سیستمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی هەردوو گروپی حەماس و حیزبوڵا گەیاندووە.

سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل جەختیشیکردووەتەوە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بەئامانجگرتنی دوژمنان و رێگریکردن لە زیانگەیاندن بە هاووڵاتیەکانیان.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this