
SNN-
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، 1400 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە و دۆخی کارەبا بەرەو ئاسایی بوونەوە چووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای هەوڵەکانی هەردوو وەزارەتی کارەباو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز، پرۆسەی گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە چوو.
ئەوەشی خستەڕوو, کە بەو هەنگاوە لەچەند کاتژمێری رابردوودا 1400 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە و دۆخی کارەبا بەرەو ئاسایی بوونەوە چووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە کۆمپانیای داناغاز بڕی هەناردەی غازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم کردووەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 1000 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە.
هەواڵی زیاتر
-
دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش -
فرسەت سەلیم: لیستی مووچەی مانگی 9 بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە کراوە
ئهیلول 16, 2026 -
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسعود پزیشکیان کۆدەبنەوە
ئهیلول 16, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش -
فرسەت سەلیم: لیستی مووچەی مانگی 9 بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە کراوە
ئهیلول 16, 2026
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









