نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە دابەزین کرد

0
42

SNN-

بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە دابەزین کرد؛ ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی نیگەرانییەکان لەسەر پچڕانی هەناردەی نەوتی سعودیە، سەرەڕای بەردەوامیی گرژی و ئاڵوگۆڕی هێرشە سەربازیییەکانی نێوان ڕیاز و حوسییەکانی یەمەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاوی برێنت  79 سەنت (ڕێژەی 0.75%) دابەزی و گەیشتە 104 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 70 سەنت (ڕێژەی 0.69%) دابەزی و بە 101.20 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا

لە دوای سێ هەفتە لە بەرزبوونەوە، نەوتی برێنت بە تۆمارکردنی دابەزینی 0.5% بەرەو یەکەم زیانی هەفتانە هەنگاو دەنێت. هۆکاری سەرەکیی ئەم دابەزینەش دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵەکانی سعودیە بۆ چاککردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی (ڕۆژهەڵات – ڕۆژئاوا)، کە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی هێرشێکەوە زیانی پێگەیشتبوو.

هاوکات، سعودیە نەوتی خاوی زیاتری پێشکەشی پاڵاوگەکانی ئاسیا کردووە لە ڕێگەی گواستنەوە لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە لە کناراوەکانی بەندەری سوحاری عومان. سەرەڕای ئەم ئاسانکارییانە، نرخی نەوت هێشتا لە سەرووی 100 دۆلارەوە جێگیرە و دۆخی گواستنەوەی دەریاییش بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە پڕ لە مەترسییە، بەتایبەت دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند.

بەشی بکە لە
تاگەکاننەوت
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this