کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج

0
3

SNN-

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە کەشتییەکی نەوتهەڵگر بە هاندان و فریودانی سوپای ئەمریکا ویستوویەتی بە شێوەیەکی نایاسایی بە ڕێڕەوی گەرووی هورمزدا تێپەڕبێت، بەڵام کراوەتە ئامانج و دوای کەوتنەوەی ئاگر تێیدا، ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران، کەشتییەکە هەوڵیداوە بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکان بەشێوەیەکی نایاسایی تێپەڕبێت.

هێزەکانی ئێران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بە تەواوی کۆنترۆڵی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەیان لە دەستدایە و ڕێگە بە هاتووچۆی هیچ لایەنێک نادەن کە بە سەرپێچیکار ناوزەدیان دەکەن.

سوپای پاسداران ئاگادارییەکی توندی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: “تێپەڕبوونی نایاسایی بە گەرووی هورمزدا، هیچ ئەنجامێکی نابێت جگە لە تیاچوون و لەناوبردنی کەشتییە سەرپێچیکارەکان.”

بەشی بکە لە
تاگەکانگەروی هورمز
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this