کۆریای باشوور داوای ئەمریکا بۆ بەشداری لە جەنگی دژی ئێران ڕەتدەکاتەوە

SNN –
سەرۆکی کۆریای باشوور، لی جای میۆنگ، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک سەرباز یان کەرەستەی سەربازی ڕەوانەی ناوچەی گرژییەکان ناکات و بە تەواوی پابەندی بنەمای بێلایەنی دەبێت لە جەنگی بەردەوامی دژی ئێراندا.
سیئۆل بە فەرمی بەشداریکردنی لە هاوپەیمانییە سەربازییەکاندا ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە کارەکانیان تەنیا لە سنوری پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان و دابینکردنی ئاسایشی گواستنەوەی نەوتی خۆیاندا دەمێنێتەوە.
ئەم لێدوانە دوای بڵاوبوونەوەی زانیاری دەربارەی ئەگەری ناردنی هێزی دەریایی کۆریای باشوور بۆ گەرووی هورمز هات، کە لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە بە تەواوی ڕەتکرایەوە.
ئەم بڕیارەش ناڕەزایەتی توندی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە، کە پێشتر رەخنەی لە کەمتەرخەمیی هاوپەیمانەکانی گرتووە لە پشتیوانیکردنی واشنتن.
سەرەڕای بوونی نزیکەی 28,500 سەربازی ئەمریکی لە خاکی کۆریای باشووردا، هەڵوێستە توندەکانی ترەمپ نیگەرانیی لای بەرپرسانی سیئۆل دروستکردووە بەرامبەر بە داهاتووی چەتری ئەمنیی ئەمریکا.
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە
ئهیلول 16, 2026ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
ئهیلول 11, 2026
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باشوور داوای ئەمریکا بۆ بەشداری لە جەنگی دژی ئێران ڕەتدەکاتەوە
5 چرکە لهمهوپێش -
هەژماری من: بەم نزیکانە خزمەتگوزاریی پێدانی قەرز بە مووچەخۆران دەستپێدەکات
27 خولهك لهمهوپێش -
کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە دابەزین کرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باشوور داوای ئەمریکا بۆ بەشداری لە جەنگی دژی ئێران ڕەتدەکاتەوە
5 چرکە لهمهوپێش -
هەژماری من: بەم نزیکانە خزمەتگوزاریی پێدانی قەرز بە مووچەخۆران دەستپێدەکات
27 خولهك لهمهوپێش -
کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








