سالار حاجی، شارەزای کەشناسی: هاوین 3 رۆژی ماوە و پایزێکی پڕبارانمان لەپێشە

یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ
SNN-
شارەزایەکی بواری کەشناسی و گەردوونناسی ڕایدەگەیەنێت، لە دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی وەرزی پایزدا دوو بۆچوونی جیاواز هەن؛ بەپێی نەریتی کوردی سبەینێ 21ی ئەیلول یەکەم ڕۆژی پایزە، بەڵام لە ڕووی فەلەکییەوە دەکەوێتە 23ی مانگ.
سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی و گەردوونناسی، ڕایگەیاند کە بەپێی نەریتی کوردی و وتەی پێشینان، ڕۆژی 21ی ئەیلول وەک یەکەم ڕۆژی وەرزی پایز هەژمار دەکرێت و لە 20ی کانوونی یەکەم کۆتایی دێت، کە بەوەش درێژیی وەرزەکە نزیکەی 90 ڕۆژ دەبێت.
لە بەرانبەردا، بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان، یەکەم ڕۆژی پایز دەکەوێتە 23ی ئەیلولی 2026 لە کاتژمێر 03:05ی بەرەبەیان بە کاتی هەرێمی کوردستان، و لە 21ی کانوونی یەکەمی 2026 لە کاتژمێر 23:50 خولەکی شەو کۆتایی دێت، کە ماوەکەی 89 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 45 خولەک دەخایەنێت.
ئەم شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کرد، لەم وەرزەدا پلەکانی گەرما دادەبەزن و بارستە هەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکە دەکات، هاوکات وەرزی بارانبارین دەست پێدەکات و ڕەنگی گەڵای دارەکان دەگۆڕێت، و پێشبینیش دەکرێت وەرزی پایزی ئەمساڵ پڕباران بێت.
لە سلێمانى دابەشکردنى بەنزینى 750 دینارى دەکرێتە تاک و جووت
ئهیلول 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
8 چرکە لهمهوپێش -
سالار حاجی، شارەزای کەشناسی: هاوین 3 رۆژی ماوە و پایزێکی پڕبارانمان لەپێشە
23 خولهك لهمهوپێش -
قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل و مۆبیلیات لە ڕێگەی “هەژماری من”ەوە دەستپێدەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
8 چرکە لهمهوپێش -
سالار حاجی، شارەزای کەشناسی: هاوین 3 رۆژی ماوە و پایزێکی پڕبارانمان لەپێشە
23 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









