
SNN-
سی ئێن ئێن بڵاویکردوەتەوە، سەرۆککۆماری ئێران و وەفدەکەی لەژێر رێکارێکی توندی ئەمنیدان و دەبێت چالاکیەکانیان تەنها لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا بێت، رێگەی چونە فرۆشگاگەورەکان وکرێنی کەلوپەلیشیان پێنادرێت.
سی ئێن ئێن لە زاری لێپرسراوێکی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، پاراستنی ئاسایشی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە شێوەی راستەوخۆ دەسپێردرێتە هێزی نهێنی ئەمریکا و لە هەمان کاتدا، ئاسایشی ئەندامانی دیکەی وەفدەکەی تاران لەلایەن هێزی ئاسایشی دیپلۆماسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە دەپارێزرێت.
هاوکات، لێپرسراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە بەرپرسانی تاران تەنها بە مەبەستی نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان مۆڵەتی هاتنەژوورەوەیان پێدراوە و دەبێت چالاکییەکانیان تەنها لە چوارچێوەی کاروباری ئەو ڕێکخراوەدا بنوێنن.
سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی رێکارەکان، ئەگەر بڕیار بێت وەفدەکە بچنە دەرەوەی ناوچەی دەوروبەری بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کێنیدی، یان نوێنەرایەتیی ئێران، دەبێت پێشوەختە داوای مۆڵەتی رەسمی بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە، کە بڕیارەکەی ساڵی ڕابردووی ئیدارەی ترەمپ هێشتا کاریپێدەکرێت و بەپێی ئەوە لێپرسراوانی ئێران مافی کڕینی کەلوپەلی گرانبەها و سەردانیکردنی فرۆشگە گەورەکانی ئەمریکایان لێ قەدەغە کراوە.
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
ئهیلول 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و دوو تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات
8 چرکە لهمهوپێش -
سەرۆکی ئێران و وەفدەکەی لەژێر ڕێککاری ئەمنی توندان لە ئەمریکا
11 خولهك لهمهوپێش -
جۆ کێنت: هیوادارم دیپلۆماسییەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێنێتەوە
24كاتژمێر لهمهوپێش -
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
ئهیلول 21, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و دوو تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات
8 چرکە لهمهوپێش -
سەرۆکی ئێران و وەفدەکەی لەژێر ڕێککاری ئەمنی توندان لە ئەمریکا
11 خولهك لهمهوپێش -
جۆ کێنت: هیوادارم دیپلۆماسییەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێنێتەوە
24كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









