
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
SNN-
سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10:00ی بەیانی دەستپێدەکات؛ دوو تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکرێن.
بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری کاروباری پێشمەرگە کە تایبەتە بە پڕۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەت و هەنگاو و پلانەکانی قۆناغی داهاتوو.
هاوکات، خستنەڕووی هەوڵەکان بۆ یەکسانکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە دامەزراوەکانی بەرگریی حکومەتی فیدراڵی، لەگەڵ تەرخانکردنی پێداویستییە داراییەکان لە چوارچێوەی خەرجییە سیادییەکاندا.
لە تەوەری دووەمدا پێشنیاری بەکارکردنی یاسای فیدراڵیی کۆمپانیا گشتییەکانی ژمارە (22)ی ساڵی 1997ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان، لەسەر پێشنیاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی دەخرێنەڕوو، ئەمەش لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی یەکخستنی تەشریعاتی بازرگانی و ئابووریی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









