گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لەگەڵ ئێران بەردەوامە

SNN-
عەمار توفەیلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف رایگەیاند، گەشتی ئاسمانیی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و ئێران بەردەوامە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکیان لەبارەی راگرتنیان بەدەست نەگەیشتووە و کاروبارەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هیچ گەشتێکمان هەڵنەوەشاوەتەوە و ئەمڕۆ 15 گەشتی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.
عەمار توفەیلی وتیشی، هەردوو کۆمپانیای مێنزیس و ناس لە فڕۆکەخانەی نەجەف کارناکەن و کۆمپانیایەکی دیکە بەناوی (تراڤلس) کارەکانیان بۆ دەکات، وەک بۆردینگ و تیکت و خزمەتگوزاریی دیکە، کە تاوەکو ئێستا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێنەداون.
ئەمەش لە کاتێکدایە سەرچاوەیەکی باڵا لە فڕۆکەخانەکانی عێراق رایگەیاندووە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف، ئیدارەیەکی تایبەتی خۆی هەیە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف-یش ئەمەی پشتڕاست کردەوە.
ئەحمەد شەرع: خوێندن لە ناوچە کوردنشینەکان بە زمانی کوردی دەبێت
ئهیلول 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لەگەڵ ئێران بەردەوامە
6 چرکە لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لەگەڵ ئێران بەردەوامە
6 چرکە لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









