
SNN-
بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی، هاووڵاتیەکی بەتەمەن گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کرا.
د. بەختیار رەشید، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەکی تەمەن 74 ساڵان گەیەندراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی، کە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، نزیک ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی ڕوویداوە و دواتر لەلایەن کەسوکارەکەیەوە تەرمەکەی گەیەندراوەتە پزیشکی داد.
هاوکات، موقەدەم ئاری لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دوای چەند کاتژمێرێک رایگەیاند، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەیان دەستگیرکردووە کە بەیانیی ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی شێلا.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباری ڕووداوەکە کراوەتەوە و لە ئێستادا بەگوێرەی ماددەی 24 لە یاسای هاتوچۆ ڕاگیراوە.
گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لەگەڵ ئێران بەردەوامە
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی هاووڵاتیەکی بەتەمەن گیانی لەدەستدا
6 چرکە لهمهوپێش -
گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لەگەڵ ئێران بەردەوامە
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی هاووڵاتیەکی بەتەمەن گیانی لەدەستدا
6 چرکە لهمهوپێش -
گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لەگەڵ ئێران بەردەوامە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









