
یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ
SNN-
بەڕێوەبەریی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە سبەینێوە هەرێمی کوردستان دەكەوێتە ژێر کاریگەریی لاوازی بەرزەپالەپەستۆی دەریای سوور. پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن، بەشێوەیەک تا کۆتایی مانگ و سەرەتای مانگی داهاتوو (6-8) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
لە نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەوە کاریگەریی بەرزەپالەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست ڕوو لە ناوچەکە دەکات و سەرەتا سنووری پارێزگای دهۆک بۆ نیوەهەور دەگۆڕێت. لە ڕۆژی پێنجشەممەوە کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت و سەرەتای بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و بەڕێژەیەکی کەمتر لە سنووری پارێزگای هەولێر، وە بەشێوەیەکی لاوازتر بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی درێژدەبێتەوە.
لای خۆشییەوە ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی دەڵێت: سبەینێ دووشەممە لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و ئیدارەی سۆران بەشێوەیەکی کورتخایەن لەکاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، ئەگەری هەورەبروسکە و بڕێک بارانی کەم دەبێت.
پێشبینی بڕی بارانبارین لە پارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر: 1 – 2 ملم
پارێزگای دهۆک: 2 – 3 ملم
پارێزگای سلێمانی: 0.5 – 1 ملم
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026کچە قوتابییەک لە ئاهەنگی دەرچوونی گیانی لەدەستدا
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









