هۆکاری کاراکردنەوەی پەرلەمان لەلایەن پارتییەوە ئاشکرا بوو

0
40

SNN-

پارتی بەتایبەت باڵی ناو حکومەتیان، لە ڕێگەى پەرلەمانەوە دەیانەوێت ژمارەیەک بڕیار کە لەم نزیکانەدا دەریانکردووە، بیکەن بە یاسایی.

نوسینگەی سەرۆکوەزیران لە غیابی پەرلەمان و نەبوونی چاودێر بەسەر کارەکانی حکومەت چەند بڕیاری دەرکردووە کە پێویست بوو لە پەرلەمانەوە بدرێن، بەلام بڕیارەکان لە بەرژەوەندیی چەند کۆمپانیایەکدا بوون.

بڕیارەکانى حکومەت زۆربەیان بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران و بۆ پەرلەمان دەرکراون، ئەوانیش لە لایەن مەسرور بارزانى و نووسینگەکەى دەرکراون.

نووسینگەی مەسرور بارزانی گرێبەستى 110 ملیار دۆلاری کردووە، نەک چاودێریى پەرلەمان لەسەر گرێبەستەکە نەبووە، تەنانەت کۆدەنگى ئەنجوومەنى وەزیرانى لەسەر نەبووە، و گرێبەستەکە لە مانگی ئایاری ساڵی 2025 بوو لەگەڵ دوو کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی واژۆ کرد، بانگەشەى ئەوە کرا بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی وزە، ژێرخان و پڕۆژە ستراتیجییەکانە.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەت پڕۆژەى ڕووناکى ڕاگەیاند، بە نایاسایى نرخەکەى لە 10 دینارەوە بۆ هەر کیلۆواتێک کرا بە 85 دینار، هەروەها، هەژمارى من یەکێکى دیکەیە لە پرۆژەکان بەبێ یاسا و چاودێریى پەرلەمان کرێى گواستنەوە لە هەر کەسێک دوو هەزار و پێنجسەد دینار و بەسەرەوە وەردەگیرێت.

بەشێکی پەرلەمانتاران لەم بڕیارانەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت نیگەران بوون، ژمارەیەک پەرلەمانتار لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمار کرد لەسەر ئەو کارانە و لەسەر پەرلەمان و لەسەر حکومەت و سەرۆکى حکومەتیش. چەند جارێک وەڵامی سکاڵاکە دواخرا. بڕیارە 14ـی مانگی داهاتوو دادگای فیدراڵی بڕیاربدات لەسەر ئەو سکاڵایانە.

ترسی پارتى ئەوەیە، کە دادگاى فیدراڵى ئەم کارانە بە نایاسایی لە قەڵەم بدات و هەر هەموویان هەڵبوەشێنێتەوە، دەیانەوێت پێش 14ـی مانگی داهاتوو و دانیشتنەکەی دادگای فیدراڵی هەموو کارانە بە یاسایی بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this