
دۆناڵد ترەمپ
SNN-
ماڵپەری “ئەكسیۆس” رایگەیاند، ترەمپ دانی بەوەدانا کە شەڕ لەگەڵ ئێران زیانێکی زۆری بە کۆماریخوازەکان گەیاندووە لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولدا، ئێستاش دەبێت بڕیار بدات کە ئاخۆ سنورێك بۆ زیانەکانی دادەنێت و هەوڵی گەیشتن بە رێككەوتن دەدات، یان بەردەوام بێت لە هەڵكشانی زیاتری دۆخەكەو دەست بە هێرشە ئاسمانییەکان بکاتەوە.
ئەكسیۆس ئاماژەی بەوەدەكات، هەموو بژاردەكانی بەردەستی ترەمپ کێشەدارن و ئەمانەن:
بژاردەی یەکەم: دەستپێکردنی هێرشی سەربازییە؛ بەڵام گەڕانەوە بۆ شەڕ هەنگاوێكی جەماوەری زۆر ناپەسەند دەبێت، چونکە نرخی سووتەمەنی بە بەرزی دەهێڵێتەوە و پێناچێت دەرئەنجامی سەربازی باشتریشی لێبکەوێتەوە.
بژاردەی دووەم: بەڵام ئەگەر بەرپرسانی ئێران رەتبکەنەوە هیچ سازشێك بكەن یان ئەگەر هەست بە لاوازی لە ئیدارەی ئەمریکادا بکەن دوای شکستی سیاسی ترەمپ و بڕیار بدەن ئاستی داواکارییەکانیان بەرز بکەنەوە، ئەوا ترەمپ روبەڕوی ئاستەنگى دەبێتەوە لە گەیشتن بە رێککەوتن.
لە بەرامبەردا، کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا، رەنگە ترەمپ هانبدات ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران دەستپێبکاتەوە.
ئەكسیۆس لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە “خۆشحاڵی” لە تاران بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە رەنگە ئەگەری ئەوە زیاد بکات کە ترەمپ بڕیاری گەڕانەوە بۆ شەڕ بدات.
ئەوەش دوای لێدوانەکانی ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دێت کە رایگەیاندبوو، هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی سەرکەوتنی لێناکەوێتەوە، بەڵکو شکستی لێدەکەوێتەوە.
هاوکات ئەكسیۆس لە زاری سەرچاوە دیپلۆماتکارانی بەشدار لە هەوڵەکانی نێوەندگیری و راوێژکارانی ترەمپ و پسپۆڕانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رایگەیاندووە، دەربڕینی خۆشحاڵی لەلایەن ئێرانەوە بۆ شكستی ترەمپ، رەنگە ئەگەری ئەوە زیاتر بکات کە سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دەستپێکردنەوەی شەڕ بدات. See less
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









