زەیدی بۆ هێزە ئەمنییەکان: سەلماندتان کەس ناتوانێ لە بەردەم یەکگرتووی عێراق خۆی ڕابگرێت

0
22
عەلی زەیدی- جورف سەخر

SNN-

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی هێزە کۆنترۆڵکەرەکانی ناحیەی جورف نەسر (سەخر)-ی کرد، ڕایگەیاند کە لە ئێستادا قۆناغێکی گرنگ لە مێژووی عێراقدا دەنووسرێتەوە و داوای لە هێزەکان کرد دانبەخۆداگرتوو و دانا بن، چونکە ئامانج چوونە ناو شەڕەوە نییە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هەموو ئەوانەی لە ناوچەکەدان ڕۆڵەی نیشتمان و بران نەک دوژمن، و قۆناغی ئێستا هەڵگری گیانی کۆکردنەوەیە نەک پەراوێزخستن، بە جۆرێک هەمووان لە ژێر یەک ئاڵا، یەک فەرماندەیی و یەک یاسادا لە چوارچێوەی هێزە چەکدارەکاندا کۆدەبنەوە.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، زەیدی ڕایگەیاند کە بڕیاری تایبەت بە چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت چەسپاوە و هیچ چەکێک بوونی نامێنێت جگە لە چەکی دەوڵەتی عێراق. هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە گەلی عێراق لەگەڵ دەوڵەتدا وەستاوە بۆ پاراستنی سامانی وڵات و لەباربردنی گەندەڵی و یاخیبوون.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا، عەلی زەیدی ئەوەی خستەڕوو کە جورف نەسر (سەخر) دەبێتە سەرەتای سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا و سەرەتایەکە بۆ عێراقێکی یەکگرتوو، بەهێز و دادپەروەر کە دەستوور و یاسا تێیدا حوکم بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this