وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تەنیا لە تارانەوە بڕیار لەسەر چارەنووسی ئێران دەدرێت

0
1

SNN-

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، گەڕانەوەی ئاسایش بۆ گەرووی هورمز بە هەڵگرتنی سزا دەریاییەکانی ئەمریکا و پابەندبوون بە لێکتێگەیشتنی ئیسلامئابادەوە دەبەستێتەوە و جەخت دەکاتەوە کە بڕیار لەسەر چارەنووسی وڵاتەکەی تەنیا لە تارانەوە دەدرێت.

بەقائی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاران لەسەر بەڵێنەکانی خۆی بەردەوامە و لە کورتترین کاتدا ئاسایش بۆ گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە، بە مەرجێک ئەمریکا سزا و گەمارۆ دەریاییەکان هەڵبگرێت و پابەندی ئەو خاڵانە بێت کە لە لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباددا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە.

سەبارەت بە وەڵامدانەوە و توانای سەربازیش، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە چارەنووسی ئێران تەنیا لە تارانەوە دەدرێت، و ڕوونی کردەوە کە مەجید مووسەوی، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، لە کاتێکی گونجاودا وەڵامێکی ڕوون و گشتگیری ئێران دەخاتە ڕوو.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەقایی ڕایگەیاند: مووشەکەکانمان سەرکێشن و ڕێگای دەربازبوون و پێکان بەباشی شارەزان.

هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئێران ڕێگە نادات هێزە دەرەکییەکان زیان بە ئاسایشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بگەیێنن و لە هەمان کاتدا بوونی هەر هێزێکی سەربازی یان ئەمنیی لەسەر سنوورەکانی ئێران بە نەگونجاو و جێگەی قبووڵ نەبوو ناوبرد.

لە کۆتاییشدا، ئیسماعیل بەقایی ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ئەگەری بەکارهێنانی بۆمبی پیس و بەسەربازیکردنی بەنداوەکانی ئێران دەکەن، و ئەو دەنگۆیانەی بە بەشێک لە جەنگی دەروونی و هەوڵەکان بۆ زەمینەسازیی شەڕێکی نایاسایی لە قەڵەم دا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this