
SNN-
سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی بەپەلەی لە بارەی تەقینەوەی وێستگەی کارەبای هاریسە لە بەسڕە دەرکرد و بڕیاریشیدا قەرەبووی زیانلێکەوتوان بکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرمانی کرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لەسەر کەوتنەوە و هۆکارەکانی تەقینەوەکەی وێستگەی کارەبای هاریسە لە پارێزگای بەسرە، تا ئەنجامدەران و کەمتەرخەمانی ڕووداوەکە دیاری بكرێن.
هاوکات سەرۆکوەزیران ڕایسپاردوون وەزارەتی تەندروستی و پارێزگای بەسرە سەرجەم توانا و هەوڵە پزیشکییەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پێشکەشکردنی چاودێری پێویست بە برینداران و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ڕەوشی تەندروستییان تا بە تەواوی چاک دەبنەوە.
هەروەها جەختی لەسەر قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان و برینداران و زامنکردنی تەواوی مافەکانیان کردەوە، و ئاماژەی بەوەش دا کە خێزانە زیانلێکەوتووەکان دەخرێنە ناو دەستپێشخەریی (وەتەن) بۆ دابەشکردنی یەک ملیۆن پارچە زەوی نیشتەجێبوون.
عێراق هەموو هێزەکانی لەسەر شەقام کشاندەوە
تشرینی دووهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









