حکومەتی عێراق پلانی هەڵکوتانە سەر 300 کێڵگە دادەنێت و ئەگەری دوورخستنەوەی وەزیری نەوت لە ئارادایە

SNN-
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی المدی، بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی دەستی کەوتوون، حکوومەتی عێراق پلانی داناوە بۆ هەڵکوتانە سەر نزیکەی 300 کێڵگە کە گومان دەکرێت پارە و داواکراوانی پەیوەست بە گرووپە چەکدارەکان تێیاندا حەشار درابن، کە زۆرینەی ئەو کێڵگانە دەکەونە سنووری بەغدا و پارێزگاکانی دیکە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەری دوورخستنەوەی باسم عەبادی، وەزیری نەوت، لە پۆستەکەی لە ئارادایە، ئەوەش بەهۆی ئەو دۆسیانەی پەیوەستن بە کونکردنی بۆرییەکان و قاچاغچێتیی نەوتەوە. ئەم هەنگاوەش وەک بەشێک لەو هەڵمەتە دەبینرێت کە لە نیوەی دووەمی ساڵی 2026ـەوە دەستی پێ کردووە و بەهۆیەوە نزیکەی 70 بەرپرس لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە.
لە چوارچێوەی ئەم پێشهاتانەدا، ئاڕاستەیەک هەیە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتیی بەردەوامبوونی قاچاغچێتیی نەوت بخرێتە ئەستۆی وەزارەتی نەوت، سەرەڕای ئەوەی سیستەمی پێوانەکردن و چاودێریکردنی بڕی نەوتی خاو بوونی هەیە.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی نەوت کەوتووەتە ناو بازنەی ململانێی سیاسییەوە، بەهۆی ئەوەی پشکی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشووە، لە کاتێکدا داواکاری هەیە بۆ دووبارە دابەشکردنەوەی پۆستەکان دوای ئەو کشانەوانەی لە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ڕوویان داوە.
بەگوێرەی خەمڵاندنی شارەزایان، کۆی زیانەکانی قاچاغچێتیی نەوت لە عێراق لە ساڵی 2003ـەوە لە نێوان 120 بۆ 150 ملیار دۆلاردا دەخەمڵێنرێت، و لە ساڵانی ڕابردووشدا ئەو زیانانە بە تێکڕای 2 بۆ 3 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا مەزەندە کراون.
عێراق هەموو هێزەکانی لەسەر شەقام کشاندەوە
تشرینی دووهم 22, 2026عەلی زەیدی چەند بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد
تشرینی دووهم 21, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









