وتەبێژی حکوومەتی عێراق: دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە سەرجەم دۆسیەکانی دیکە جیاکراوەتەوە

0
8

SNN-

حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و گەرەنتیکردنی دەستنەبردن بۆی، ڕێنماییەکی پابەندکەری سەرۆکوەزیران عەلی فالح زەیدییە.

لە لێدوانێکدا عەبوودی ئاماژەی بەوە کردووە، کە دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم دۆسیە هاوبەشەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا جیا کراوەتەوە و جەختی کردەوە لەوەی، ناکرێت ئەو بابەتە بە هیچ گفتوگۆیەکی پەیوەست بە پرسەکانی دیکەوە ببەسترێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وتەبێژی حکومەتی عێراق باسی لە کارنامەی حکومەت کرد و وتی: حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی دیدگا و بەرنامەکەی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت، جێبەجێکردنی یاسا، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر سامانە نیشتمانییەکان لە سەرتاسەری عێراقدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this