ترەمپ بە چەندین شێواز هەوڵیداوە سەرۆكی كۆریای باكور ببینێت؛ سەركەوتوو نەبووە

0
16

SNN

رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” دەڵێت، ساڵی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ هەوڵیداوە لە ڕێگەی تەلەفۆن و کەناڵە پەیوەندییە بەردەستەكانەوە پەیوەندی بە کیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكورەوە بکات، بەڵام هیچ وەڵامێکی نەدراوەتەوە.

دواتر، ترەمپ نامەیەکی نووسیوە؛ بەرپرسانی کۆشکی سپی پلانێکیان داناوە کە تێیدا کۆمەڵێک کەس لە دەرەوەی نوسینگەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆریای باکور لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانهاتن چاوەڕێ بکەن، کاتێک دیپلۆماتکارێکی کۆریای باکور تێپەڕیووە، كەسەكان لێی نزیک بوونەوەو نامەکەیان خستووەتە ناو دەستییەوە.

دواتر، لە کاتی کۆبوونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ئەو دیپلۆماتکارە نامەکەی هەر بە داخراوی، فڕێداوەتەوە بەردەم نوێنەرێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بەگوێرەی رۆژنامە ئەمریكییەكە، ترەمپ هەوڵیداوە لە کاتی گەشتەکەی ئەم دواییەیدا بۆ ئاسیا دیدارێک لەگەڵ کیم ساز بکات، بەڵام بەپێی راپۆرتەکان سەرۆکی کۆریای باکور مەرجگەلێکی دانابوو کە واشنتۆن نەیتوانیووە قبووڵیان بکات.

لە دوای دوایین دیداریان لە ساڵی 2019ـەوە، جبەخانەی ئەتۆمی کۆریای باکوور لە نزیکەی 20 بۆ 30 کڵاوەی جەنگییەوە فراوان بووە و گەیشتووەتە نزیکەی 60 کڵاوەی ئەتۆمی، هاوکات پیۆنگیانگ موشەکی بالیستی کیشوەربڕی پەرەپێداوە کە توانای گەیشتنیان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە.
لە ئێستادا کیم هەوڵ دەدات واشنتۆن ناچار بکات دان بە کۆریای باکوردا بنێت وەک هێزێکی ئەتۆمی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this