بەڕیتانیا بەبڕی 240 ملیۆن پاوەند هاوكاری سەربازی پێشكەشی ئۆكراین دەكات

0
32

SNN-

وەزارەتی جەنگیی ئەمریكا ڕایگەیاند، دەیانەوێت هاوكاری ئۆكراین بكەن بۆئەوەی بەرگریی لەخۆی بكات، بەڕیتانیاش بەبڕی 240 ملیۆن پاوەند هاوكاری ئەو وڵاتە دەكات.

ئێل برێدج كۆڵبی، جێگری وەزیریی جەنگیی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرنجی ئەمریكا لەسەر ئەوەیە هاوكاریی ئۆكراین بكات بۆ بەرگریكردن لە خۆی و ئاسمانی وڵاتەكەی.

ئەوەشی خستە ڕوو، واشنتۆن هەنگاوی كردەیی بۆ ئەو بابەتە دەنێت، بەتایبەت لە بواری پشتیوانیكردن لە تواناكانی بەرگری و هێرشی مەودا مامناوەند.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، حكومەتی بەڕیتانیا ڕایگەیاند، گوژمەیەكی دیكەی هاوكاری یارمەتیی سەربازی بە بڕی 240 ملیۆن پاوەند دەبەخشێت بە ئۆكراین، كە پێكدێت لە زیاتر لە هەزار موشەكی مەودا كورت و 12 رادار، ئەمەش بۆ هاوكاریكردنی كیێڤ لە روبەڕوبوونەوەی هێرشەكانی روسیا لە وەرزی زستاندا.

هاوكات، ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سەرۆكی ئۆكراین داوای لە هاوپەیمانانی وڵاتەکەی كرد کە دەستبەجێ موشەكی پاتریۆت و ئێرایس – تی لە كۆگاكانیانەوە بۆ ئۆكراین دابین بكەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this